به ژان و ده‌ردي دووري تۆ گوڵم بيمارم ئه‌مشۆكه
ئه‌ڕێژم ئه‌شكي دوو چاوي وه‌كوو رووبارم ئه‌مشۆكه
به چه‌شني ماري زامار بێ‌قه‌رار خۆم هه‌ڵئه‌پێچم من
ده‌ناڵێ چه‌شني نه‌ي هه‌رده‌م دڵي زامارم ئه‌مشۆكه
وه‌كوو يۆسف له‌ناو چاڵي ره‌ش و تاريكي حه‌سره‌ت‌دا
نييه كاروان چيێك تاكوو بێته هاوارم ئه‌مشۆكه
«گوڵي»په‌روانه ئاسايي ده‌سووتێ ئه‌و دڵه‌ي ديلي
دڵي تاريكي شه‌و شه‌ق بوو،ئه‌من بێدارم ئه‌مشۆكه
21/11/1370
به ئه‌ويني تۆ گوڵم، چه‌شني له خۆم بێ‌خه‌به‌رم
ده‌س له‌تۆ هه‌ڵناگرم،شه‌رته كه بشده‌ن له سه‌رم
گه‌رده‌لوولي خه‌مي تۆ،وا سڕ و گێژي كردووم
وه‌كوو بابڕده‌ڵه‌يێك وێڵه دڵي ده‌ربه‌ده‌رم
بۆكان 22/12/1370
كوژاوه چراي رۆشني ماڵي دڵه‌كه‌م
هه‌تواني دڵي پڕله‌برين و كوڵه‌كه‌م
بولبولي وه‌رزي خه‌زانم ده‌گه‌ڕێم مات و خه‌مين
وێڵ و ئاواره‌يه دڵ دايمه له شوێن گوڵه‌كه‌م
چ سانا رۆيي له ده‌ستم نه‌وجه‌واني
هه‌تا پيري نه‌هات قه‌درم نه‌زاني
كه ئێستا باغي عومرم هه‌ڵوه‌ريوه
مه‌لي شاديم له ژيندا هه‌ڵفڕيوه
رۆژگارم سه‌راسه‌ر ژان و غه‌م بوو
چياي ژينم سه‌راسه‌ر هه‌ور و ته‌م بوو
ژيانم وا بوو ئه‌ي پێنووس بنووسه
كه ساوا بووم كوڵ و غه‌م ره‌وڕه‌وه‌م بوو
يادگاري رۆژگاري بيري كرچ و كاڵمن
هه‌ست و سۆزي ئه‌و دڵه‌ي پڕ ژان و ناكامي منن
فيلمي رابردووي ژيانن، شاهيدي ئه‌حواڵمن
تا به‌يان شيوه‌ن ده‌كا كه‌س گوێي له هاواري نييه
دڵ شه‌پۆلي به‌حري ژان و ده‌رده بێ تۆ چاوه‌كه‌م
وێڵي ساحيلي حه‌ز و هيوايه:دڵداري نييه
چۆن دڵي تينووم ئه‌وين و حه‌ز له ماسي فێربووه
ئاوي تۆ:بێ تۆ به‌غه‌يري مردنێ چار‌ي نييه
گه‌رده‌لوولي بێ وه‌فايي گه‌ر گوڵي دڵ هه‌ڵكه‌نێ
خۆشه‌ويستي تۆ له‌لام: بێ تۆ دڵم ياري نييه
تا به كه‌ي ئازار و ژاني خه‌م بسووتێنن له‌شم
بێره‌وه خامۆشي كه:چۆن بێ تۆ خه‌مخواري نييه
ئه‌و دڵه‌ي ديل و برينداري «گوڵي» تۆ وه‌ر‌گره
بيبه بيلاوێنه‌وه چونكه ئه‌وينداري نييه
28/10/1370
داخي دووري دايمه زامي دڵ وه‌سۆ دێنێته‌وه
دڵ به‌وێنه‌ي شه‌م به يادي تيشكي رووت ده‌توێته‌و
يا به‌وێنه‌ي خونچه‌يێك وا گێژه‌با ده‌ڕنێ قژي
وه‌ك گه‌ڵاي زه‌ردێ كه‌وا ده‌ستي له دار بووبێته‌وه
يا وه‌كوو ماسي كه گۆمي ئاره‌زووي لێ لێڵ ئه‌كه‌ن
يا وه‌كوو كارمامزێ وا هه‌ڵوه‌دا ده‌خولێته‌وه
يا وه‌كوو ئه‌ييووب كه جه‌سته‌ي كرمي تێدا بێ هه‌موو
جه‌سته خه‌سته و بێكه‌س هه‌رده‌م بێ‌ته‌بيب بتلێته‌وه
يا وه‌كوو ياقووب له‌تاو گۆشه‌ي جگه‌ر كوێر بوو چه‌مي
قاسيدێك نايه شيفاي چاوي له‌بۆ بێنێته‌وه
يا وه‌كوو «دێوانه»ئاسايي له دواي كۆچ و هه‌وار
هه‌ڵكزێ وه‌ك شه‌م، به شێعري شه‌م بلاوێنێته‌وه
وا«گوڵي»ش هه‌رده‌م له دووري تۆ له‌گه‌ڵ ژان و خه‌ما
شه‌و به لاي لايه‌ي شێعر ملوێنكي خه‌م ده‌گرێته‌وه
23/10/1370
له نێو جۆگه‌ي ده‌مارم داي وه‌كوو رۆح و ره‌وان و گيان
قه‌د و باڵات وه‌كوو مه‌حشه‌ر، چ مه‌حشه‌ر، مه‌حشه‌ري ده‌وران
چه‌مانت سێحره ئازيزم چ سێحرێ؟ سێحري كوففاره
چ كافر؟ كافري رێگر، چ رێگر؟ رێبڕي ئيمان
ده‌مي تۆ خونچه، كام خونچه؟ گوڵێكي تازه پشكوتوو
چ پشكووتن؟ كه رازاوه به تيشكي ديمه‌ني كوێستان
گڕي به‌ردا دڵم ئاور، چ ئاور؟ ئاوري دووري
چ دووري؟ گيانه‌كه‌م! دووري له باخي جواني كوردستان
«گوڵي» دڵ هه‌ڵپڕووزێنه به شوعله‌ي گه‌رمي دڵداري
چ دڵ؟ ئه‌و پارچه گۆشته‌ي وا عه‌شق كردوويه سه‌رگه‌ردان
15/2/1368
ئه‌گه‌ر مه‌يله‌كه‌ت فه‌رامۆشم بێ
سپيده‌ي كفن باڵاپۆشم بێ
فۆلكلۆر
بۆ يه‌كه‌م‌جار كه تۆم ناسي
ئه‌ي مامۆستاي كۆرپه‌ي شێعرم!
ئه‌تۆ چه‌ند شاره‌زايانه ده‌ستت گرتم،
كه به په‌يژي خۆشه‌ويستييا سه‌ركه‌وتم
بزه‌ي لێوت
هه‌تاوێ بوو،تيرێژه‌كه‌ي
رووناكي كرد كۆڵاني هه‌نگاوي هيوام
چاوه‌كانت فێريان كردم
كه ئاشقي ئاووخاك بم
په‌نجه‌كانت ئه‌و كاته‌ي پێنووسي ده‌گرت
رازي زامي ده‌رووني شاعيرێكي
وڵاتي به‌فر و باراني بۆ ده‌نووسين!
ئه‌ي ئاوازي به‌سته‌ي شێعرم
بۆ جێت‌هێشتم!
بۆ كۆچي تۆ
له‌گه‌ڵ باهۆزي بڕك و ژان
شه‌و تا به‌يان
له هه‌ر شوێنێ ژوان ده‌گرم
دێراوي زامه‌كانم...ئاخ
پڕن له فرمێسكي شێعر و
به هه‌نسكي گرياني په‌پووله‌ي رۆحم
له‌گه‌ڵ كۆچي شالووري خه‌ياڵه‌كانا
به په‌نجه‌ي ئازاري دڵم
تێله‌كاني تاري سينه‌م ده‌له‌رزێنم
له ئاهه‌نگي زه‌ماوه‌ندي
دوو كۆتري باڵ نه‌خشينا
گۆراني ئه‌سرين و خه‌فه‌ت
ده‌ڵێمه‌وه
بۆ به جێت‌هێشتم!
شه‌وێكي ئه‌نگوسته‌چاو
تۆف‌وبه‌نده
له‌به‌ر ته‌وژمي ره‌شه‌با
شۆڕه‌بي به‌ژنم بۆ زه‌وي كڕنۆش ده‌با
ئه‌سپي زريان
تووڕه و ياخي چه‌پۆكان ده‌كا
له مه‌زراي سام لێ‌نيشتووي خه‌ياڵمدا
رێبوارێكم
به‌ره‌و هه‌وارگه‌ي ئه‌وين رێگا ده‌بڕم
پشووم سواره
زايه‌ڵه‌ي تاري سينه‌كه‌م
هه‌واي ناهومێدي ده‌چڕێ
هه‌گبه‌ي رازونيازم له كۆڵم ناوه و
له كوێره رێيێكي به‌رده‌ڵان و هه‌ڵه‌ت و
پڕ له هه‌وراز و نشێو هه‌نگاو ده‌نێم و
رووده‌كه‌مه شاري ئه‌وين
شار خامۆشه
له دوور ترووسكه‌يێك دياره
په‌پووله‌يێك له ده‌وري چرا ئه‌سووڕێ
بۆكڕوزي باڵه‌كاني تێكه‌ڵ ئه‌م شه‌وگاره ده‌بێ
هه‌نگاو‌شل و ماندوو و شه‌كه‌ت
هێدي.....هێدي
بۆ لاي رووناكي ده‌خزێم
له ناكاو ده‌ستێكي نه‌رم
ده‌ستم ده‌گوشێ...
بۆكان 19/11/1374
پێشكه‌ش به هه‌موو كچه ديلێك؛
به تايبه‌ت: له‌يلا زانا
هه‌ڵۆيه‌ك
له قه‌فه‌سدا
هه‌ركه چاوي هه‌ڵدێنا
به‌ره‌و ئاسمان
تێله‌كاني قه‌فه‌سي دێنا له‌رزين
ئاخ!! ئاخ!!
فڕيني وشه‌يه‌ك
هه‌ر ته‌نيا وشه‌يه‌ك
به لێواري چياي گه‌روومه‌وه
به‌نده
چاوه‌ڕواني چاوي
په‌نجێره‌ي به‌يانه
به‌يانه.....
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|