جێگاي په‌خشان و وانه و چامه‌يه
كاني سازگار و ديمه‌ني جواني
موسيقاي تاڤگه و سروه‌ي به‌ياني
ئه‌مانه هه‌مووي ئه‌ويني دڵن
ئاوێنه‌ي پاكي بێ‌گه‌ردي گوڵن
باغچه‌ي شاعيران وا پڕ له رازه
پڕ له گوڵي جوان، رازاوه و تازه
مه‌ڵبه‌ندي زانين خۆشه موكريان
جێگاي ئه‌ديب و حوزني موكريان
سڵاو مام هه‌ژار به گه‌رمه شينێ
هه‌واڵ بنێرێ بۆ مه‌م و زينێ
مه‌لاي جزيري و خه‌يام به كوردي
زۆر بڵيندتره له چياي هه‌ڵگوردي
مامۆستاي شێعر هه‌ر ئه‌تۆي هێمن
ناڵه‌ي جودايي هه‌توانه بۆ من
تاريك و روونت زه‌رياي بێ‌بنه
سه‌رچاوه‌ي روونه وه‌ك ئاوي زنه
يادي به‌خێر بێ حافزي دانا
له سه‌ختي ژينا، دوو چاوي دانا
بێ‌به‌هره نه‌بوو بۆ كورده‌واري
دياري مه‌هابادي هێنا به دياري
ئاخ بۆ ئاواتم له‌گه‌ڵ خاسه‌كه‌و
بێشكه‌ي ئازارم راژێنێ به شه‌و
شێعري شاري دڵ مه‌رهه‌مي زامه
بۆ باسي جواني خامه‌كه‌م خامه
سواره نوێخواز و شاعيري ناكام
رێبازي خۆي گرت تا گه‌ييه ئاكام
خه‌وه‌به‌ردينه له‌گه‌ڵ شێعري شار
گوڵي سه‌رچڵن له باخچه‌ي به‌هار
وه‌ك به‌حري بێ‌بن غه‌واسي ئه‌وێ
مه‌له‌واني ئه‌وێ و له‌پێ نه‌كه‌وێ
نه‌سر و چيرۆكي قزڵجي جوانه
وه‌ك ئاوي هه‌ڵدێر ساف و ره‌وانه
داخ و مه‌خابن ئه‌و ژيره‌پياوه
له دنياي ژينا قه‌ت نه‌حه‌ساوه
يادگاري هێدي كارواني خه‌ياڵ
زۆر به‌رزه‌فڕه هه‌ڵۆي وا تيژباڵ
هه‌وێني ئه‌وين ده‌رسي نيشتمان
رندۆكي خامه‌ي له چاوان رژان
شه‌ونم حه‌قيقي و كۆلكه‌زێڕينه
شێعري داره بووز گه‌رمي ئه‌وينه
بێ‌سه‌ر و شوێنه پسپۆڕي زمان
نامرێ و زيندووه و تا ئاخر زه‌مان
قامووسي نووسي به بيري وردي
زه‌بيحي ئه‌تۆ، بيرمه‌ندي كوردي
مه‌لاكه‌ريم و بووكي گۆڕستان
راوچي بێ‌وێنه له چيا و له كوێستان
پێنووسي هه‌ستي وه‌سێتي ژيان
زيندووي كرده‌وه، رابردووي هه‌ستان
كێ هه‌ڵۆئاسا ژيا له ژينا
موريدي حه‌قه له رێي ئه‌وينا
نامرێ له مێژوو ناوي به چاكه
كێ سه‌ربه‌ست ژيا، له‌سه‌ر ئه‌م خاكه
ده‌سته‌كانم دوو كۆترن
كه ده‌نووكي خامه‌يان
بۆ چيمه‌ني سه‌وزي شێعر برد
ده‌ستي راوچي...
به ره‌نگي سووري چاوي پێنووس
لێوي شێعر ده‌ڕێژن
بۆ زه‌ماوه‌ندي بووكي به‌ياني!
كه‌وشه‌كانم
ته‌نيا زۆردارێكن
بێ‌ئه‌وه‌ي ئێش و ئازاري
لاقه‌كانم بيستن
بۆ گۆڕه‌وشاري په‌نجه‌كان...
هه‌واڵي راستي گۆره‌وييه
له كاتي گيان‌كه‌نيشتا نه‌بێ
ماڵاواليي ناكه‌ن
له به‌ندي تاريكي قاچه‌كانمدا....
بۆ زه‌ماوه‌ندي خاك
سێڵاوێكي سه‌رشێتم
شه‌قاو شه‌قاو
به ناو دار و به‌رد و رووباردا
له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌ڕێزاني
خيزه‌ڵان و هه‌ڵپه‌ڕكێي ماسيدا
سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
بۆ ده‌ريا ــــــــــــــــ ده‌ريا
سه‌رچۆپي ده‌گرين
بۆ هه‌ر گێژه‌ڵووكه‌يه‌ك
به بزه‌ي هه‌ر درزێك
بزه‌مان دێ
ده‌بينه تاڤگه‌ي پێكه‌نين و
له خۆشياندا بێهۆش ده‌بين
بۆ شايي شاي جنۆكان
ده‌بينه قنگه‌لاشكي ده‌م گژه‌با
بۆ هه‌ر كوێي بردين
سه‌ما ده‌كه‌ين، هه‌ڵده‌په‌ڕين
بۆ ساته‌كان
كه رێوي گۆرانيبێژ
لايه‌لايه‌ي بۆ كردين
په‌نجێره‌ي چاومان
هيچ نابيستێ
ده‌يبه‌ستين.
گوێچكه‌مان تاريكه و
هيچ نابينێ
هه‌نگاوه‌كاني سێبه‌ري شه‌و
په‌پووله‌ي سه‌وزمان
په‌ڵه هه‌ورێكه سه‌رگه‌ردان
ده‌گه‌ڕێ گشت ئاسماني جيهان
بێ‌ئارامه
تا نه‌گاته‌وه ئاسماني كوردستان
سنووري شاعير دوور و درێژه
تاڵي و سوێري له سه‌ر بچێژه
ره‌وڕه‌وه‌ي هيوا ده‌ڕوا بێ وه‌ستان
شه‌خته‌ي پايزي زوو دێ بۆ بێستان
بولبول و شاعير هه‌ر دوو هاوده‌ردن
هه‌ر دوو عاشقي ئازادي و هه‌ردن
بولبول گوڵاڵه‌ي باخي ژاكاوه
به جه‌وري خه‌زان جه‌رگي سووتاوه
ئه‌منيش به ئێش و ئازاري ئه‌وين
جه‌رگم سووتاوه به خوا كاك «ئه‌مين»[1]
وه‌رن ئه‌مين گيان له گه‌ڵ «نيساري»[2]
وه‌ك هه‌ڵۆ بژين بۆ كورده‌واري
هه‌ر سێ تێكۆشين له رێي نيشتمان
بۆ خۆشي ژيان، بوو به‌رزي ئينسان
مه‌ل كاتي به‌هار سه‌رخۆش و مه‌سته
شاعيريش كاتێ سه‌ري سه‌ربه‌سته
ئازادي كه باڵ بگرێ، له چيا ژياني ئه‌وێ
چيا و دۆڵ و دارستان، بێ‌ده‌نگي مه‌ل خامۆشه
ئاوازي خوڕه‌ي هه‌ڵدێر، مه‌لي خۆشخواني ئه‌وێ
گوڵاڵه سووره‌ي دڵم، سووچي گوڵخاني ناوێ
پڕشنگي تيشكي هه‌تاو، نه‌رمه باراني ئه‌وێ
«گوڵي»ش ئاره‌زووي وايه، به هه‌وڵ و تێكۆشاني
تاريكي شه‌و لابه‌رێ، تيشكي به‌ياني ئه‌وێ
12/9/72
جينگڵ ده‌ده‌م له جێ‌دا هه‌ر شه‌و تا به‌ياني
له ێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ناڵم له ده‌مي ژاني
تۆز و گه‌ردي ته‌مباري گرتوويه ئاوێنه‌ي دڵ
كوا په‌نجه‌ي نه‌رمي گوڵم بسڕێ غه‌ور و ته‌ماني
جه‌سته‌ي كز و بێ‌تينم سڕ بوو به ده‌ردي دووري
كوا ئه‌ويني دڵدارم تيشكي روخساري جواني
له به‌ر ورشه‌ي ئه‌ستێران رازونيازێ ده‌كه‌م
تاڤگه‌ي چاوه‌كانيشم به‌خوڕ دايدا باراني
فرمێسكي زامي شير كۆرپه‌ي ساواي بێنازه
كوا ده‌ستي دايكي هه‌ستم هه‌توان بكا زاماني
شاعيري ئه‌وينداريش به سواري به گۆراني
ملوانكه‌ي شێعري هۆني بۆ كۆرپه‌ي ساواي جواني
20/9/79
زانا گوڵه‌كه‌م گوێ راگره بۆم
تا به‌ياني كه‌م ده‌ردي دڵي خۆم
بابت له مێژه به تاسه‌ي تۆيه
هيوا و ئامانجي هه‌ناسه‌ي تۆيه
چاوت هه‌ڵێنه بڕوانه جيهان
تۆ رۆڵه‌ي كوردي وا له كوردستان
نه‌مامي ساواي باغچه‌ي ئاواتم
هيواي داهاتووي خاك و وڵاتم
نه‌مامي شلكي به رۆندكي چه‌م
ئاوه‌دێري كه‌م تا دێيه به‌رهه‌م
له‌و وته جوانه گوێ بگره
به نووكي خامه بسێني تۆڵه
ئه‌من پێت ئه‌ڵێم رۆڵه كه ژيري
زانين فێر به بۆ كاتي پيري
خوێندن چرايه بۆ رێگاي ژيان
تاريكي لابه وه‌ك تيشكي به‌يان
ساتێ ژياني ئازاد و سه‌ربه‌ستي
نه‌ك سه‌د ساڵ بژي به ديلي و په‌ستي
دڵداره‌كان!!
گوڵ بۆنيان هه‌ناسه‌ي
خاكه.
په‌پووله‌ش رۆحيان
بزه‌ي خاكه.
تاڤگه چاويان به كاني هه‌ڵدێ
دره‌خت
بۆ ماچي باران و
ئاسمان بۆ كۆلكه‌زێڕينه.
مانگ ده‌فه‌يه و
ئه‌ستێره‌كانيش ده‌روێش.
چراي دڵي شاعيرێك
كز ده‌سووتێ!
ژيله‌مۆي بيره‌وه‌ريه‌كاني
له ناخي كڵي نيوه‌گياندا
به ده‌م پێنووسي شنه‌باي شێعرێكه‌وه
ژاني پشكۆي كوانووي زامه‌كاني
ده‌گه‌شێته‌وه؟!!
خۆڵه‌مێشي له‌شي
له ژێر پێي رێبوارێكي
ماندوودا
ده‌بێته تۆز و
به‌ره‌و خوا سه‌فه‌ر ده‌كا!
رێگا دووره.... دوور
هه‌ر كۆچ ده‌كه‌ن....
هه‌تاو
كاني
دره‌خت
رۆحي سه‌وزيان
باڵ ده‌گرێ
بۆ ئاوه‌داني...
جاڵجاڵووڵكه
له به‌ر درگاي خه‌ياڵي شاعيرێكي
ئه‌م سه‌رده‌مه
رايه‌ڵ و پۆي
وشه دۆزراوه‌كاني
مێژوو ده‌ته‌نێ.
شاعيريش
مه‌رگي وشه‌كان
له به‌ر ده‌روازه‌ي
ئاوێنه‌ي روخساري
شه‌هيدا!
گه‌رده‌لووله.... گه‌رده‌لووله
كه گوڵێ سه‌ر ده‌بڕن
كه بۆكڕووزي باڵي په‌پووله‌يه‌ك دێ
شه‌وه‌ژاني شه‌م و
ژاني توانه‌وه ده‌يگرێ
كه به خه‌نجه‌ر تێله‌كاني
قوڕگي كانياو ده‌بڕن
ئاسكي بزه‌ي لێوي راو ده‌كه‌ن
گه‌ڕي هه‌ڵپه‌ڕكێي تاڤگه ده‌وێستێ
كه دارستان
گه‌ڵايه‌كي هه‌ڵده‌وه‌رێ
كۆترێك
بۆ پرسه خه‌م دايده‌گرێ
كه ئاسمان
به‌ر گولله‌ي قه‌ل ده‌درێ
په‌لكه‌زێڕينه زامار ده‌بێ و
هاواري بۆ عه‌رشي خوا ده‌با!!
كه ده‌فه‌ي مانگ
ـ پرپره‌كاني ـ
فرمێسك ده‌ڕێژن
ئه‌ستێره‌كان حاڵ ده‌يانگرێ و
له خۆ ده‌چن.
شاعيريش وه‌ختێ پێنووسه‌كه‌ي
بوو به گۆچاني ده‌ستي كه‌سێ
چي وشه‌يه
چه‌مه‌رچۆپي بۆ ده‌گێڕن
ئــــاي.....
ئـــه‌گــه‌ر........
خاك؟!؟!؟
بۆكان 18/12/1382
بۆ ئه‌مين گه‌رديگلاني
خوا يه‌كه
ئاسمان يه‌كه
رۆژ رووناكه و رووناك
مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه و بێ بڕانه‌وه
ژيان هه‌ر ژيانه‌وه‌يه و بێ شين
هيوا سه‌وزه، سه‌وز بێ چرۆ
ئه‌وين سووره، سوور بێ هه‌ڵوه‌رين
ئاسۆمان په‌نجه‌ره‌يه‌كه
چاوي هيچ دووربينێ نايبينێ، نا نا !!
شه‌و هه‌ر تاريكه و تاريك
باڵته‌ي سه‌ر شانم
هيچ هه‌نگاوێ نابينێ
ته‌مه ته‌م
مرۆڤ و خاك،
رۆژ و ژيان
هيوا و ئه‌وين
دوو باڵي مه‌لي عه‌شقن
دڵۆپ دڵۆپ ده‌توێنه‌وه
بێده‌نگ بێده‌نگ
بێ شوێن بێ شوێن
ده‌چه‌وسێته‌وه،
پۆلووي زامه‌كانم
ساڕ‌ێژ ده‌بنه‌وه،
په‌پووله‌ي خه‌ونه‌كانم
له‌سه‌ر چڵي گوڵ ئارام ده‌گرن،
كه مناڵه رووت و برسييه‌كان
هه‌تاوي سه‌ر لێويان
ده‌پشكوێ...
بۆ له‌تێ نان!!!
جێژني له دايك‌بووني وشه‌كاندا
چي وشه‌ي جيهانه كۆبوونه‌وه
هه‌ر وشه‌يێك
به‌سه‌رهاتي
خۆي و
بيره‌وه‌رييه‌كاني نووسي
ته‌نيا وشه‌يێك كه بێ‌ناو بوو
ناوي من بوو!!!
2/1/1379
دار‌به‌ڕوو ده‌جنێ
ئازاري زامي خاكه وا
تۆپي زه‌وي
ده‌هه‌ژێنێ!
بۆكان ـ 1/1/1379
هه‌ڵۆيێك!
له‌سه‌ر دوندێك
خه‌وني به مانگ و ئه‌ستێره و
به ئاسمانه‌وه ده‌بيني
كه راچه‌ني
ته‌ڵه‌داو بوو
هه‌ر چوار ده‌وري
1/1/1379
له وڵاتي ئێمه كه ئه‌ويندارێ
زامار ده‌بێ
په‌پووله‌كان له ده‌وري رۆحي شه‌كه‌تي
سه‌ما ده‌كه‌ن.
كه گوڵێكيش هه‌ڵده‌پڕووكێ
هه‌زاران خونچه ده‌پشكوێ!
كه مانگێكيش ئاوا ده‌بێ
هه‌زاران هه‌زار ئه‌ستێره
له ئاسماني شاره‌كه‌مان
گوڵ ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن!!!
هه‌موو شه‌وێ
له‌به‌ر ئێش‌و ئازاري زامي ئه‌م دڵه ئاواره‌يه
خه‌و له چاوانم ده‌زڕێ
هه‌رده‌م مه‌لي لانه‌وازي وه‌رزي سه‌وزم
ئاهه‌نگي خه‌فه‌ت ده‌چڕێ
قه‌سابه‌كاني ئه‌م سه‌ده
به چه‌قۆي ژه‌نگ‌گرتووي مێژوو
جه‌سته‌ي سڕي ئه‌م وه‌رزه‌م زامار ده‌كا و
به ته‌وري قين‌و بوغزيان
داري سه‌وزم بنبڕ ده‌كه‌ن
كۆتري باڵ‌سووتاو له لانه‌ي
رووخاوي ژين ده‌تارێنن
مێژووي هه‌موو ميلله‌ته‌كان چوار وه‌رزه‌يه
مێژووي ئێمه‌ش:
ته‌نيا وه‌رزي شه‌خته و باهۆز و زريانه
خۆێني دڵيش...
جاڕه‌زۆنگي بێ هه‌تاوه !
كه‌شي نايه‌ته‌وه زامي
نيگام نيگاي ئه‌و مه‌له‌يه
كه هه‌ر چوار ده‌وري تێلبه‌نده و
دڵ پڕ له تاسه‌ي چيمه‌نه
مه‌ل و ئاواز
ئه‌ستێره و مانگ
شێعر و په‌پووله و گۆراني
ياساغه له ئاسماني بێ هه‌تاوي هه‌ڵه‌بجه‌دا؟
22/10/1376
ده‌مه‌و به‌يان
په‌نجه‌ي نه‌رمونياني سروه
هێور‌هێور خۆنچه‌يێكي راده‌ژه‌ني
له‌پڕ له خه‌و راچه‌ني
هێشتا چاوي گه‌رمي خه‌و بوو
تنۆكي رووني شه‌ونمي لێ نه‌تكابوو
چاوه‌ڕواني بزه‌ي خۆر بوو
كتوپڕ گێژه‌ڵووكه‌يێك
په‌لكي روومه‌تي هه‌ڵوه‌راند
بزه‌ي سه‌ر لێوي بوو به ئاخ
به دوانيگاي ژاكاوي خۆي
چاوێكي له هه‌تاو كرد و
په‌پووله‌يێك
له كازێوه‌ي به‌يانيدا
به ئاونگي وه‌نه‌وشه‌ي لاجانگي به‌ردێك
ده‌سنوێژي گرت و
سوژده‌ي برد بۆ خونچه‌يێك
خونچه ويستي لێو ببزێوێ و چاوي هه‌ڵێنێ...
هه‌تاو وتي:
جه‌خار،جه‌خار
له وڵاتي مه‌م و زينا
ياساغه بزه‌ي ئه‌ويندار!
كاتێ ئاگر هه‌تاوي سه‌ر لێوي ده‌پشكوێ
مناڵه رووت و برسييه‌كان
به چه‌پكێ گوڵي گه‌زيزه
باوه‌شێني رۆحي ده‌كه‌ن
پۆلۆي ده‌رووني
بزه‌ي دێ
14/1/1376
له دووري تۆ
مه‌لي شێعرم
هه‌ڵوه‌ريوه باڵ و په‌ڕيان
گۆمي چاوم شه‌پۆل ده‌دا و
ماسي ئاواته‌كانم كاس و بێ هيوا
هه‌ر گێژ ده‌خۆن
جه‌سته‌ي لاواز و بێ‌هێزم
به ته‌وژمي په‌ژاره‌ي دووريت ده‌له‌رزێ
شه‌خته‌ي ئازار
گوڵاڵه‌ي گه‌شي خه‌ياڵم ده‌ژاكێنێ
گژه‌باي سڕي جودايي
گه‌ڵاي يادي رابردوومان
به‌ره‌و گۆڕي ناهومێدي ده‌ڕفێنێ
10/11/1374
مرۆڤي ئازا ئيمان پۆڵايه
له حاندي زاڵم به چۆكدا نايه
مرۆڤي خۆێڕيش هه‌ر سات‌وكاتێ
له هه‌ر شوێنێ بێ وه‌ك پووشي وايه
خۆي راناگرێ له به‌رده‌م بادا
پياوي به‌وزه‌ش داربووز ئاسايه
به‌جۆرێ زه‌وي ده‌گرێته باوه‌ش
به هيچ باهۆزێ له ريشه نايه
كرده‌وه‌ي چاك و شێوه‌ي ئينساني
قه‌ت له بير ناچێ هه‌ر له دڵ دايه
بۆكان 18/2/1370
مناڵێكي كز و بێ ناز و خه‌مگين
باوه‌ژني بوو دڵ‌پڕ رق‌و‌قين
به شه‌و و به رۆژ كاري گريان بوو
خۆشي ژياني لێ به تاڵان چوو
هاواري ده‌كرد رۆژ تا ئێواره
نييه دڵسۆزێ بۆ ئه‌و هه‌ژاره
ده‌ڕێژێ تك‌تك فرمێسكي چاوي
كزه‌ي هه‌ناسه‌ي جه‌رگي سووتاوي
چونكه ئه‌و هيواي له ژين بێبه‌ش بوو
به‌ختي هه‌روه‌ك شه‌واني ره‌ش بوو
ماڵي ژياني پڕ ببوو له داخ
ئه‌ندامي ژاكا وه‌كوو گوڵي باخ
شه‌وێ له شه‌وان مانگي رێبه‌ندان
پڕ بوو له به‌فر شه‌قام و كۆڵان
هيوا كه‌س نه‌بوو كه ده‌ستي بگرێ
تا له‌به‌ر سه‌رماي ئه‌و شه‌وه نه‌مرێ
له كاري گه‌ردوون من سه‌رم سوڕما
مناڵي بێ‌دايكي واكوشت له سه‌رما
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|