دڵداره‌كان!!
گوڵ بۆنيان هه‌ناسه‌ي
خاكه.
په‌پووله‌ش رۆحيان
بزه‌ي خاكه.
تاڤگه چاويان به كاني هه‌ڵدێ
دره‌خت
بۆ ماچي باران و
ئاسمان بۆ كۆلكه‌زێڕينه.
مانگ ده‌فه‌يه و
ئه‌ستێره‌كانيش ده‌روێش.
چراي دڵي شاعيرێك
كز ده‌سووتێ!
ژيله‌مۆي بيره‌وه‌ريه‌كاني
له ناخي كڵي نيوه‌گياندا
به ده‌م پێنووسي شنه‌باي شێعرێكه‌وه
ژاني پشكۆي كوانووي زامه‌كاني
ده‌گه‌شێته‌وه؟!!
خۆڵه‌مێشي له‌شي
له ژێر پێي رێبوارێكي
ماندوودا
ده‌بێته تۆز و
به‌ره‌و خوا سه‌فه‌ر ده‌كا!
رێگا دووره.... دوور
هه‌ر كۆچ ده‌كه‌ن....
هه‌تاو
كاني
دره‌خت
رۆحي سه‌وزيان
باڵ ده‌گرێ
بۆ ئاوه‌داني...
جاڵجاڵووڵكه
له به‌ر درگاي خه‌ياڵي شاعيرێكي
ئه‌م سه‌رده‌مه
رايه‌ڵ و پۆي
وشه دۆزراوه‌كاني
مێژوو ده‌ته‌نێ.
شاعيريش
مه‌رگي وشه‌كان
له به‌ر ده‌روازه‌ي
ئاوێنه‌ي روخساري
شه‌هيدا!
گه‌رده‌لووله.... گه‌رده‌لووله
كه گوڵێ سه‌ر ده‌بڕن
كه بۆكڕووزي باڵي په‌پووله‌يه‌ك دێ
شه‌وه‌ژاني شه‌م و
ژاني توانه‌وه ده‌يگرێ
كه به خه‌نجه‌ر تێله‌كاني
قوڕگي كانياو ده‌بڕن
ئاسكي بزه‌ي لێوي راو ده‌كه‌ن
گه‌ڕي هه‌ڵپه‌ڕكێي تاڤگه ده‌وێستێ
كه دارستان
گه‌ڵايه‌كي هه‌ڵده‌وه‌رێ
كۆترێك
بۆ پرسه خه‌م دايده‌گرێ
كه ئاسمان
به‌ر گولله‌ي قه‌ل ده‌درێ
په‌لكه‌زێڕينه زامار ده‌بێ و
هاواري بۆ عه‌رشي خوا ده‌با!!
كه ده‌فه‌ي مانگ
ـ پرپره‌كاني ـ
فرمێسك ده‌ڕێژن
ئه‌ستێره‌كان حاڵ ده‌يانگرێ و
له خۆ ده‌چن.
شاعيريش وه‌ختێ پێنووسه‌كه‌ي
بوو به گۆچاني ده‌ستي كه‌سێ
چي وشه‌يه
چه‌مه‌رچۆپي بۆ ده‌گێڕن
ئــــاي.....
ئـــه‌گــه‌ر........
خاك؟!؟!؟
بۆكان 18/12/1382
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|